بریکاری کارەکانی سەلاح بابەتی ڕۆیشتنی سەلاح لە لیڤەرپوول یەکلایی دەکاتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆیشتنی محەمەد سەلاحی ئەستێرەی مێسری لە یانەی لیڤەرپوول بریکاری کارەکانی یاریزانەکە ئەو بابەتەی بە فەرمی یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە ڕامی عەباس، بریکاری کارەکانی محەمەد سەلاح بە ماڵپەڕی (talk sport)ی ڕاگەیاندوە کە ئەو هەواڵانەی لەسەر ڕۆیشتنی سەلاح لە یانەی لیڤەرپوول بڵاوکراوەتەوە هەموویان لە ڕاستی دوورن و هیچ شتێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە، بریکاری کارەکانی سەلاح گوتیشی ئەوە پڕۆپاگەندەی ڕۆژنامەی as ی ئیسپانییە، من ئاگاداری هەموو شتێکم، پێشتریش شتێکی هاوشێوەیان ئەنجامداوە.

ئاشکرایە کە رۆژنامەی as ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە سەلاح سەبارەت بە ڕۆیشتنی لەم هاوینە قسەی لەگەڵ کلۆپ و بەرپرسانی یانەکیە کردوە، ئەوانیش ڕێگەیان پیداوە بڕوات، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە بریکاری کارەکانی سەلاح دەیەوێت یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close