ڕیال مەدرید دەستەوارەیەکی تازە پێشکەش بە هازارد دەکات

وا دیارە زۆر لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی ڕیال مەدرید لە نێو یانەکانی پرێمەرلیگ دەبێت، بە تایبەتی بەهۆی سووربوونی زێدان لەسەر هێنانی هازارد و پۆگبا هەردوو ئەستێرەی چێلسی و مان یۆنایتد.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە مێرەنگی بری دەستەوارەکەی بۆ گواستنەوەی هازارد بەرزکردوەتەوە و بڕیارە بری 85 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی پێشکەش بکات، لە کاتێکدا چێلسی دەیەوێت هازارد بە 100 ملیۆن پاوەن بفرۆشێت، بەڵام بە پێی پێشبینییەکان ئەگەری زۆری هەیە ئەو گرێبەستە لە نێوان 90 تا 95 ملیۆن پاوەن کۆتایی پێ بێت و ئەنجام بدرێت، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ریال مەدرید لە میرکاتۆی ئەم هاوینە گوێ بە پارە سەرف کردن نادات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورە بگوازێتەوە تا جارێکی دیکە یانەکە بۆ ڕێچکەی خۆی بگەڕێتەوە و نازناوەکان دەستەبەر بکاتەوە.

لە کۆتاییدا هەر سەبارەت بە ریال مەدرید، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە زێدان بە کارگێڕی یانەکەی گوتوە کە بۆ ئەم وەرزەی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک نایەوێت (گاریس بەیل) لە تیپەکە بمێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close