دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ چامپیۆنزلیگ كریستیانۆ رۆناڵدۆ چی به‌ دایكی گوتووه‌؟

بۆیه‌كه‌مجار دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌ قۆناخی چاره‌كی چامپیۆنزلیگ هاته‌ ده‌نگ و باسی دۆخی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات.

دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت ‘كریستیانۆ دوای یارییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بوو، ئه‌و ده‌یویست بگاته‌ یاریی كۆتایی، به‌ڵام پێی گوتم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و وه‌رزی داهاتوو ئامانجه‌مه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنم، پێی گوتم دایه‌ گیان من ناتوانم موعجیزه‌ بخوڵقێنم، ئێمه‌ له‌ سێریا ئه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست ده‌ڕۆین، به‌ڵام له‌ چامپیۆنزلیگ به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وامه‌’.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیه‌كه‌مجار له‌ چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد و له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس دۆڕان له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سێ وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close