ڕیۆ فێردیناند پێشبینی پێشوەختە بۆ یاری بارسێلۆنا و لیڤەرپوول دەکات

لە تازەترین لێدوانیدا، ڕیۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یۆنایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا، دوای شکستەکەی شەیتانە سوورەکان پێشبینی پێشوەختەی خۆی بۆ یاری چاوەڕوانکراوی نێوان لیڤەرپوول و بارسێلۆنا ڕایگەیاند.

لەم بارەیەوە، فێردیناند لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی bt spotb گوتی ” گەر یانەکەی یۆرگین کلۆپ وەک پێشبینی دەکەم یاری بەرانبەر بارسێلۆنا کرد، ئەوا تەنها ئەو پێویستی بەو 10 خولەکە باشەیە کە مانچێستەر یۆنایتد بەرانبەر بارسا پێشکەشی کرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و هەلەکان بقۆزێتەوە، لێرەدا جیاوازی نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر هەیە، تیپەکەی کلۆپ کە لە هیڵی پێشەوە مانی و سەلاح و فێرمینیۆی هەیە، زۆر جیاوازن و خێراترن، بۆیە ئەوان لەو جۆرە هێرشە پێچەوانانە گۆڵ تۆمار دەکەن، هەروەها باری جەستەیی یانەکە بەشێوەیەکی گشتی زۆر جیاوازترە و لە مان یۆنایتد زۆر باشترە بۆیە دڵنیام کە لە یاری چاوەڕوانکراوی لیڤەرپوول و بارسێلۆمادا هێرشبەرانی لیڤەرپوول کێشەی یەکجار زۆر بۆ هێڵی بەرگری بارسا دروست دەکەن”.

لەکۆتایی قسەکانیدا فێردیناند گوتی ” ڕاستە بارسێلۆنا مێسی هەیە و ناشزانم لە لیڤەرپوول چ پلانێکیان هەیە بۆ ئەوەی مێسی ڕابگرن، بەڵام ئەوەی لێی دلنیام ئەوەیە کە متمانەم هەیە لیڤەرپوول لە بارسێلۆنا دەباتەوە و دواتریش هەر ئەو یانەیە جامی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close