ڕیال مەدرید گەورەترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێ ئەنجامدەدات

یانەی ڕیال مەدرید بۆ میرکاتۆی ئەم هاوینە چەندین پلانی جۆراوجۆری بۆ تۆکمە کردنی یانەکە لەبەردەستدایە، ماڵپەڕێکی فەرنسیش ئاماژەی کردوە کە پێرێز بەنیازە لەم هاوینەدا گەورەترین گرێبەست لەمێژووی تۆپی پێدا ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی “le10sport”ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە ریال مەدرید دوو گرێبەستی گەورەی لە بەردەستدایە یەکەمیان بەهاکەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت کە ئەویش گواستنەوەی ئیدین هازاردە لە چێلسیەوە بۆ مەدرید، بەڵام گرێبەستی دووەمیان گەورەترینی مێژووی تۆپی پێ دەبێت و تێیدا پێرێز ئامادەیە بری 300 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات بۆ ئەوەی یەک لەنێوان مباپی یان نێیمار بۆ ڕیزەکانی ریال مەدرید بگوازێتەوە، جگە لەوانەش چەندین یاریزانی دیکەی وەک هاری کەین و ئاریکسن و پۆل پۆگباش لە نێو لیستی ئەو یاریزانانەن کە ڕیال مەدرید بە سەرەپەرشتی زێدان دەیەوێت بۆ ڕیزەکانی بیانگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە تا ئەو ساتە گرێبەستی نێیمار جۆنیۆر کە بری 222 ملیۆن یۆرۆ بوو، گرانبەهاترین گرێبەستی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت، ئەوکات نێیمار بە شکاندنی گرێبەستەکەی لە بارسێلۆنا ڕووی لە پاریس سان جێرمان کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close