لێدوانی مێسی له‌باره‌ی كرانه ده‌ره‌وه‌ی كریستیانۆ له چامپیۆنزلیگ
لیۆ مێسی دوای ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی و بردنه‌وه‌یان له مانچێسته‌ر یونایتد دڵخۆشی خۆی به گه‌یشتنیان به قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌ربڕی و ره‌تیكرده‌وه له ئێستاوه بیر له به‌ده‌ستهێنانی سیانه بكه‌ن.
لیۆ له‌باره‌ی یاریی ئه‌مشه‌ویان كه به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا و دووانه‌ی تۆماركرد، گوتی ‘ئه‌مشه‌و یارییه‌كی زۆر نایابمان كرد، ئه‌مه هه‌نگاوێكی دیكه بوو بۆ پێشه‌وه، جگه له پێنج خوله‌كی سه‌ره‌تا، زۆر باش یاریمان كرد، له گۆڵی دووه‌م به‌خت یاوه‌رم بوو، وانه‌مان له دۆڕانه‌كه‌ی رۆما وه‌رگرتبوو’.
هه‌روه‌ها مێسی له‌باره‌ی كرانه ده‌ره‌وه‌ی یۆڤێنتۆس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نزیكبوونه‌وه‌یان له به‌ده‌ستهێنانی سێ نازناوی ئه‌م وه‌رزه گوتی ‘نا نا نا، نابێت له لالیگا خۆمان دڵنیا بكه‌ینه‌وه، ئێمه هێشتا نازناوه‌كه‌مان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئێمه پێش كۆتایی نازناوی لالیگا یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، نابێت له ئێستاوه بیر له سیانه بكه‌ینه‌وه، پۆرتۆ و لیڤه‌رپوول هه‌ریه‌كێكیان سه‌ربكه‌وێت ئه‌ركی ئێمه ئه‌سته‌م ده‌بێت’.