كارڤاخال خراپترین كاتی ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به ڕێ كرد نزیك بوو له وازهێنانی یه‌كجاری
زۆرجار یاریزانان به كاتێكی خراپ له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان تێ ده‌په‌ڕن، كارڤاخالی یاریزانی ریال مه‌دریدیش به هه‌مان بارودۆخ تێپه‌ریوه‌م، له چاو پێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا باسی له‌و كاته كردووه، بیری له‌وه كردۆته‌وه كه به یه‌كجاری واز له یاریی كردن بهێنێت
له لێدوانه‌كه‌ی بۆ ماركا كارڤاخال گوتی : به ڕاستی هه‌ستم به ناخۆشترین كاتی ژیانی وه‌رززشیم كرد وه‌ك یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی، زه‌حمه‌ته كاتێك له سه‌ره‌تایی وه‌رزه‌وه تا مانگی سێ كێ بركێی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بكه‌ی، به‌ڵام به هۆی باردۆخێكی نه‌خوازراوه به ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌موو شتێك كۆتایی پێ بێت، سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان له‌ده‌ست بده‌ی، دواتر یاریی بكه‌ی تا خوله‌كه ته‌واو بێت، بیر له وه‌رزی داهاتوو بكه‌یه‌وه
هه‌ره‌وه‌ها كارڤاخال زاتر گوتی : به‌ڕاستی له‌و كاته بیرم له‌وه كرده‌وه كه به یه‌كجار واز له یاریی كردن بهێنم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین گرێبه‌ستم هه‌بوو له لایه‌ن یانه‌كان به تایبه‌تی ئینگلته‌را،
ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی زێدان كارڤاخال گوتی : باشترین كار بوو كاتێك زێدان گه‌رایه‌وه یانه‌كه، به‌ڵێ ئێمه شانازی به‌و راهێنه‌ره‌وه ده‌كه‌ین
ده‌رباره‌ی كارته زه‌رده‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس كارڤاخال گوتی : به‌ڵێ دوای یاریی گه‌رانه‌وه هه‌ستمان به‌وه كرد كارێكی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام كاتێك یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگایی خۆت ده‌به‌یه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ی یاریی گه‌رانه‌وه له یاریگای خۆت ئاسانه