وێنە: یاریگای حبیبیە لە بەغدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

یاریگای حەبیبیە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و بووە یەکەم یاریگا کە لە کەمترین کات، چیمەنی یاریگای بۆ دابنرێت.

لە کاتی دانانی چیمەنی یاریگای حەبیبیە، توانرا لە ماوەی 2کاتژمێر و 24خولەک، تەواوی چیمەنی یاریگاکە دابنرێت و پێش یاریگای وەکرەی قەتەری کەوت، میدیا عێراقییەکانیش ئەم هەواڵەیان بە گەورەیی باس کردووە، بەتایبەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

Gepostet von Global Sport IQ am Sonntag, 14. April 2019

پێشتر، یاریگای وەکرە یەکەم یاریگا بووە کە توانراوە بە کەمترین کات چیمەنەکەی بۆ دابنرێت، کە توانراوە لە ماوەی 9 کاتژمێر و 15خولەک چیمەنی یاریگای وەکرە قەتەری دابنرێت، پێش یاریگای وەکرەش یاریگای خەلیفە بە 13کاتژمێر و 40خولەک یەکەم بوو، بەڵام ئێستا یاریگای حبیبیە کە جێگای 30,000کەس دەگرێت، بووە یەکەم یاریگایە کە بە کەمترین کات چیمەنەکەی بۆ دابنرێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close