ئالیگری سوپڕایزی بۆ یانەی ئەیاکس ئامادەکردوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا، ماسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس سوپڕایزێکی لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بۆ یاری بەرانبەر ئەیاکسی هۆڵەندی لە یار گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ئامادەکردوە.

ڕۆژنامەی (لاستامپا)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە ئالیگری لەو یارییەی سبەی شەو بەرانبەر ئەیاکس لە هێلی هێرشبردنی یانەکە شان بەشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، مۆیسن کینی ئەستێرەی لاو لەگەڵ بێرناردسکی یاری پێدەکات و هەر یەکە لە دیبالا و ماندزۆرکیچ لەپێکهاتەی سەرەکی یاری پێ ناکات، بە تایبەتی ماندزۆکیچ کە کێشەی لە ڕووی جەستەیی هەیە.

هەروەها لەهەواڵەکەدا هاتوە کە ئالیگری متمانەی بە مۆیس کین هەیە، کە توانیویەتی لە دوایین شەش یاری یانەکە 6 گۆڵ بۆ یانەی خانمە پیرەکە تۆمار بکات، هەروەها پێی وایە ئەو زیاتر دەتوانێت لە هێڵی هیرشبردن هاوکاری کریستیانۆ بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close