ئەیاکس وادەی دوورکەوتنەوەی دی یۆنگی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی (دی یۆنگ)ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەیاکس لە یاری خولی هۆڵەندی بەرانبەر یانەی ئێکسسلوار تووشی پێکان هات، یانە هۆڵەندییەکە وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەیان ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی لە یانەهۆڵەندییەکە وەرگیراوە، دی یۆنگ بۆ دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە لەبەر ئەوەی ماسوولکەکانی ئازاری پێ گەیشتوە و پێویستی بە پشوو دەبێت، بەمەش یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەشداری بکات.

جێی ئاماژە پێکردنە یانەی ئەیاکس لە یاری چوون لەسەر یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو، بەمەش لە یاری گەڕانەوەش چانسی سەرکەوتنی هەر لەدەستدا ماوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close