کریستیانۆ پێشبرکێ لەگەڵ کات دەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگاڵی و یاریزنی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی  تووشی پێکان بوو، ئێستاش دۆن پشبرکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ ئەوەی زوو بگەڕێتەوە یاریگاکان و بەرامبەر ئەیاکس ئەمستەردام یاریی بکات.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، کە کریستیانۆ ئێستا لە قۆناخی کۆتایی پێکانەکەی دایە و پێش بینی دەکرێت بەم زوانە بگەڕیتەوە پێکهاتەی بیانکۆ نێری، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە بۆ یاریی ئەیاکس ئەمستەردام ئامادەدەبێت یان نا، هەرچەندە لە پرۆگرامێکی بەنێوبانگی ئیتاڵی باس چاک بوونەوەی پێکانی دۆن کراوە.

وابریارە ئەم هەفتە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەست پێبکەوە و لە رۆژی چوار شەممە، یۆڤێنتۆس لە یاری چوون و هۆڵەندا، لە ستادیۆمی یۆهان کرۆیڤ دەبێتە میوانی ئەیاکس ئەمستەردامی ئەو وڵاتە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close