یاریزانێکی سەرەکی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس دەکات

لە تازەترین ڕاپۆڕتی رۆژنامەیەکی ئیتالیدا، هەواڵی پەیوەندی کردنی ئەستێرەیەکی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەی یۆڤێنتۆس بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی (لاگازێتا دیللۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە ئیڤان ڕاکیتیچ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا بەڵێنی بە یانەی یۆڤێنتۆس داوە کە پەیوەندی بە یانەکە بکات و گرێبەستی ئینتەرمیلان ڕەتبکاتەوە، بە مەرجێک گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ بارسێلۆنا بە مووچەی زیاتر لەگەڵ واژۆ نەکرێتەوە، ئەوەش نزیکە ڕووبدات، دوای ئەوەی بارسا ڕایگەیاند کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دی لیختی هۆڵەندی واژۆ بکات، هەروەها بە گوێرەی دەنگۆی هەواڵی ڕۆژنامەکانیش بێت ڕاکیتچ لە لایەن کارگێڕی یانەکە دەستنیشانکراوە لەم هاوینەدا بفرۆشرێت، بەڵام ئەوەی کارەکەی ڕاگرتوە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرە کە دەستبەرداری یاریزانە کڕواتیەکە نابێت.

ئاشکرایە کە ڕاکیتچ زیاتر بە شیوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی بارسێلۆنا یاری دەکات، بەڵام بەم دواییە یاریزانەکە لە یانەی بارسا هەست بە نائارامی دەکات و چاوەڕێش دەکات گرێبەستەکەی بە مەرجی باشتر بۆ تازە بکرێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close