ڕابیۆ لەسەر لایک کردنی وێنەیەک لە لایەن پاریس سان جێرمان سزا دەدرێت

سزاکانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆ سەر یاریزان(ئەدریان ڕابیۆ) ڕۆژ دوای ڕۆژ سەختتر دەبێت، ئەو جارە لەسەر لایک کردنی پۆستێک شەش ڕۆژ سڕ کرا و بڕێکی مووچەکەشی بڕدرا.

تۆڕی هەواڵی (RMS SPORT)ی فەرەنسی ڕیگەیاند کە ڕابیۆ لە دوایین کۆبوونەوەی کارگێڕی یانە فەرنسییەکە بە تۆمەتی سووکایەتی پێکردن بە یانەی پاریس سزایەکی دیکە دراوە، بە پێی هەواڵەکە ڕابیۆ بە لایک کردنی وێنەیەکی پاتریس ئیڤڕا کە ئاهەنگ دەگێڕێت کاتێک مانچێستەر یۆنایتد لەسەر پشتی یانەی پاریس لەدەەوەی یاریگای خۆی بۆ قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ سەردەکەوێت، لە پەیامی سزاکەی ڕابیۆ هاتوە ” تۆ بێ ڕێزیت بەرانبەر یانەکەت کردوە و پێویستە لەسەرت دڵسۆز و خۆڕاگر بیت بۆ یانەکەت و ەئوەی کردووتە زیانی بەو یانەیە گەیاندوە کە تۆ تێیدا یاری دەکەیت”، سەبارەت بەو سزایەش تۆخێلی ڕاهێنەر هیچ کۆمێنتەکی نەبووە و تەنها گوتوویەتی ئەوە کارێکی کارگێڕی یانەکەیە و ئەو پەیوەندی بەوەوە نییە”.

ئاشکرایە کە ڕابیۆ ماوەی شەش مانگە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە کێشەدایە و و سزا دراوە یاری ناکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە یاریزانەکە ڕازی نییە گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە و بیر لە رۆیشتن لە یانەیەکی دیکە دەکاتەوە، بە پێی هەواڵەکانیش یاریزانەکە لە لایەن هەردوو یانە گەورەکەی لیگای ئیسپانیا داواکراوە و چاوەڕێێ کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close