ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورەتر لە چێلسی پێشکەش بە هازارد دەکات

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی نایابی بۆ ئیدین هازارد ئامادە کردوە و بەنیازە یاریزانەکە بکاتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێرەنگی دوای ئەوەی ئەو هاوینە پەیوەندی پێوەدەکات.

ڕۆژنامەی(سەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆیشتنی هازارد بۆ ریال مەدرید لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت و بەهای گرێبەستەکەش لە 100 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی نزیک دەبێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە چێلسی گرێبەستێکی تازەیان بە بەهای 300 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی وەک مووچەی هەفتانە پێشکەش بە یاریزانە بەلجیکییەکە کردوە، بەڵام ریال مەدرید 350 هەزار پاوەنی وەک مووچەی هەفتانە بۆ هازارد دیاری کردوە و دەستەوارەکەی لە یانەی چێلسی باشترە، بەم شێوەیەش هازارد دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە مێرەنگی و بڕیاریشە گرێبەستی بۆ 6 ساڵ لەگەڵ واژۆ بکرێت.

ئاشکرایە کە هازارد نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز تازە بکاتەوە، بۆیە یانەی چێلسی لە ترسی ڕۆیشتنی بەخۆڕایی یاریزانەکە بۆ ریال مەدرید دەیەوێت بڕێک پارەی دەستکەوێت و شوێنگرەوەیەک بۆ ئەستێرەکەی بدۆزێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close