ئینتەر میلان کۆنتی دەکاتە راهێنەری یانەکەی نەک مۆرینهۆ

دوای ئەوەی خۆزیێ مۆرینهۆی پرتوگالی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی، بەبێ یانە ماونەتەوە، باس لەوەدە کرا کە یەکێک لەم راهێنەرانە ئەرکی راهێنەرایەتی ئینتەر متلان وەربگرێت، ئێشتاش نیراتزۆری ئەو کەسەی هەڵبژاردووە کە دەیەوێت.

رۆژنامەی (تۆتۆ سپۆت)ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە ئینتەر میلان کۆنتی بە باشتر دەزانێ و ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دەکاتە راهێنەری یانەکەی، نەک مۆرینهۆ، هەرچەندە پێشتر راهێنەرە پرتوگالییەکە ئەزموونی لەگەڵ ئەو یانەی هەبوو و چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بەدەست هێناوە.

لە لایێکی ترەوە، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە پیپی مارۆتا دەیەوێت مۆرینهۆ ببێتە راهێنەری ئینتەر، بەڵام ئیدارەی ئینتەر میلان بە گشتی، دەیانەوێت کە کۆنتی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close