بەوێنە..زانیاری گرنگ لەسەر ئەو یاریگا زەبەلاحەی سعوودیە بۆ عێراقی دروست دەکات

 

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقی دیزاین و زانیاری گرنگی لەسەر ئەو یاریگایە بڵاوکردەوە کە حکومەتی سعوودیە وەک دیاری بۆ عێراق لە بەغدای دروست دەکات.

عیسام دیوان، بریکاری وەزارەتی وەرزشی عێراقی سەبارەت بەو پڕۆژەیە گوتی ” ئەو پڕۆژەیە تەنها یاریگای تۆپی پێ نییە، بەڵکو حکومەتی سعوودیە ڕایگەیاندوە کە شارێکی وەرزشی گەورە دروست دەکات، سەرەتا سەبارەت بە یاریگای تۆپی پێ بڕیاربوو یاریگایەکە زیاتر لە 100 هەزار کەس بگرێت، بەلام ئێستا بیرۆکەکە گۆڕاوە و یاریگاکە کراوە بە 70 هەزار کەسی لەبەر ئەوەی پڕۆژەکە یاریگا و هۆڵی دیکەش لەخۆوە دەگرێت و زۆر بەرفراوانە، هەروەها گوتیشی ناوی پڕۆژەکە (شاری وەرزشی مەلیک سەلمان) دەبێت و لە ناوچەی کەرخ دەبێت، بڕیاریشە هەمووی لە لایەن کۆمپانیای جیهانی پسپۆر دروست بکرێت و جگە لە یاریگای تۆپی پێش چەندین یاریگا وهۆڵی وەرزشی یارییەکانی دیکە و مەلەوانگەی تێدا بنیات دەنرێت.

بریکاری وەزارەتی وەرزشی عێراقی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی لە داهاتوودا بەنیازین چەندین خولی گەورەی ئاسیا و عەرەبی و پاڵەوانێتی جیهانی لەسەر یاریگاکانی ئەو شارە وەرزشییە ئەنجام بدەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close