بە ڤیدیۆ : لەخۆشی دەربڕینی سەلاح بەگۆڵەکەی شتێکی سەیر ڕوویدا

 

لەیارییە گرنگەکەی دوێنێ شەوی لیڤەرپوول بەرانبەر ساوسهامبتۆن و دوای تۆمار کردنی محەمەد سەلاح بۆ گۆڵی دووەمی ڕێدز بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باوەشێکی بە زۆرەملێ و بە ناچاری نێوان ڕۆبیرتسۆن و هاندرسۆن ڕوو دەدات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دیارە سەلاح دوای گۆڵەکەی درێسەکەی لەبەر دەکاتەوە و ئەوکات ڕۆبێرتسۆن و هاندرسۆن بۆی دێن تاوەکو باوەش بە سەلاح بگرن، لەو ساتە سەلاح جەستەی خۆی دەکشێنێتەوە و بەناچاری و لە کاردانەوەیەکی خێرا تا شەرمەزار نەبن، هاندرسۆن و ڕۆبرتسۆن باوەشێکی جوان بە یەکتری دەدەن، ئەو ڤیدیۆیە یەکێک بوو لە کاردانەوەکانی یارییە خۆشەکەی دوێنێ شەو کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و میدیاکان چەندین کاردانەوەی جیاجیای بڵاوکراوەتەوە، هەروەها کاردانەوەی هاندەرانیش لەسەر گۆڵەکەی سەلاح بڵاودەکەینەوە، دوای ئەم گۆڵە جارێکی دیکە سەلاح لە لایەن هاندەران گۆرانییە ناودارەکەی بۆ گوترایەوە کە دەڵێت” مو سەلاح مو سەلاح پادشا میسرییەکە”.

ڤیدیۆی باوەشە زۆرملێیەکەی ڕۆبێرتسۆن و هاندرسۆن !

ڤیدیۆی خۆشی دەربڕینی هاندەرانی ڕێدز بەگۆڵی سەلاح و گۆرانی گوتنیان بۆ یاریزانە میسرییەکە

https://www.youtube.com/watch?v=FUgfmczw9oo

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close