یۆڤێنتۆس بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە

بەیانی شەممە، لە یاریی لوتکەی گەڕی 31سێریا ئەی ئیتاڵی، یۆڤێنتۆسی خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی لە یاریگای ئەلیانزی تایبەت بەخۆی و بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی، میوانداری ئەیسی میلانی خاوەن پلەی چوارەمی ریزبەندی دەکات.

کەمێک پێش ئێستا، لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تویتەر، یۆڤێنتۆس بەفەرمی پێکهاتەی یاریزانەکانی بۆ یاریی بەیانی ئاشکرا کرد و لەو یارییە، یۆڤی بە بێ کریستیانۆ رووبەڕووی میلان دەبێتەوە، پێش یارییەکەش ماسیملیانۆ ئەڵێگری بەرێوبەری هونەری یۆڤێنتۆس گوتی: پێش بینی دەکەم پێش یاریی ئەیاکس ئەمستەر دام کریستیانۆ بگەڕێتەوە یاریگاکان.

یۆڤێنتۆس ئەم وەرزە بەهەمان شێوەی وەرزەکانی پێش خۆی، بەجیاوازیێکی زۆر پێش یانەکەکانی تر کەوتووە و بە ئەگەرێکی زۆر، نازاناوی ئەم وەرزەی سێریا ئەی لە بەرژەوەندی خی یەکلا کردووەتەوە، چونکە ئێستا خانمە پیرەکە بە جیاوازی 18خاڵ لە پێش ناپۆلی دووەم دێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close