مۆرینیۆ بۆ وەرگرتنی یانەیەکی دیکە مووچەکەی کەمدەکاتەوە

بڕیارە خۆزێ مۆرینیۆ لەم هاوینە بگەڕێتەوە کاری ڕاهێنانی یانەیەکی ناسراو، بەڵام زۆری مووچەی ئەو ڕاهێنەرە، تەگەرەیەکی گەورەی بۆ سپێشەڵ وەن دروستکردوە، بۆیە ئەو ڕاهینەرە ناچارە بە مووچەیەکی کەمتر کار بکات.

ماڵپەڕی (سکای سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ڕۆما چوونەتە کێبڕکێی ڕازیکردنی مۆرینیۆ کە دوای لادانی لە یانەی مانچێستەر یۆنایتد ئەرکی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتوە، بەڵام تا ئەو ساتە ئینتەرمیلان نزیکترە لەوەی جارێکی دیکە ئەو ڕاهێنەرە بگەڕێنێتەوە کە چامپیۆنزلیگ و خول و جامی ئیتالیای لە ساڵی 2010 بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

هەر سەبارەت بە مۆرینیۆ ماڵپەڕی (توتو میرکاتۆ)ی ئیتالی ئاشکرای کردوە کە مۆرینیۆ بڕیاری داوە بەشێکی مووچەکەی کەمبکاتەوە و بە 8 ملیۆنی ساڵانە ڕازی بێت، تاکو لەم هاوینەدا یانەی داهاتووی خۆی بە فەرمی ڕابگەیەنێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close