میلان پێش یاریی لوتکە دوو یاریزانی لەدەست دا و یۆڤێنتۆسیش دوو یاریزانی لە پێکان گەڕانەوە

وابریارە شەممەی داهاتوو، لە گەڕی 31سێریا ئەی ئیتاڵی و لە یاریی لوتکە، یۆڤێنتۆس لە ستادیۆمی ئەلیانز میوانداری ئەیسی میلانی ئیتاڵی بکات، پێش ئەم یارییەش یۆڤی دوو ئەستێرەی لە پێکان گەڕانەوە، لە هەمان کاتیشدا میلان دوو ئەستێرەی لەدەست دا.

رۆژنامەی (تۆتۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە هەریەکە لە سامی خزێرا و دۆگلاس کۆستا لە پێکانەکەیان چاک بوونەتەوە و بۆ یاریی میلان ئامادەدەبن.

لەلایێکی ترەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەیسی میلان بۆ ئەو یارییە، لە دوو یاریزانی سەرەکی یانەکەی بێبەش دەبێت، ئەوانیش هەریەکە لە لۆکاس پاکیتا و جان لویجی دۆنا رۆمای گۆڵپارێزی یانەکە.

خزێرا و کۆستا، لە مانگی فێبرایەری رابردوو تووشی پێکان بوون و تاوەکو پێش ئێستا، پزیشکەکانی یۆڤی گلۆپی سەوزیان بۆ ئەو دوویاریزانە دانەگیرساندبوو.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close