ڤالڤێردی: مێسی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كان ده‌شكێنێت

ڤالڤێردی دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڤیاڕیال ستایشی لیۆ مێسی ده‌كات و پێیوایه‌ به‌ لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كان سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كان ده‌شكێنێت و هۆشداریش ده‌داته‌ یاریزانه‌كانی.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ لێدوانێكی له‌باره‌ی لیۆ مێسی كه‌ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیال به‌ لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵێكی كرد، گوتی ‘گۆڵكردن به‌ لێدانی راسته‌وخۆ بووه‌ته‌ پیشه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی مێسی، ئه‌و له‌ لێدانی راسته‌وخۆ زۆر لێزانه‌، به‌ لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كان سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كان ده‌شكێنێت، مێسی باشترین یاریزانی جیهانه‌ و كلیلی تیپه‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ ئاساییه‌ كاتێك یاریی نه‌كات كاریگه‌ریی به‌دوای خۆیدا به‌جێبهێڵێت’.

هه‌روه‌ها ڤالڤێردی له‌باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ گوتی ‘ئه‌و خاڵه‌ی له‌م یارییه‌ به‌ده‌ستمان هێنا بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ ئێمه‌ خه‌ریكبوو بدۆڕێین، سوارێز له‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز ناترسێت، هه‌میشه‌ له‌و كاتانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێویستمان پێیه‌تی، هێشتا نازناوی لالیگا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌، ئێستا جیاوازیمان له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ بووه‌ 8 خاڵ، پێویسته‌ وشیاربین’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close