ئاتلێتیکۆ مەدرید پێش یاری بارسێلۆنا توانای دوو ئەستێرەی لەدەست دەدات

ئاتلێتیکۆ مەدرید پێش یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا توانای دوو ئەستێرەی لەدەست دەدات.

تۆماس لیمار و دیێگۆ کۆستا هێشتا بە تەواوەتی لە پێکانەکانیان چاکنەبوونەتەوە، هەردووکیان ئەمشەو ناتوانن لە لالیگا بەرامبەر جیرۆنا یاری بکەن، کە ئەمشەو کاتژمێر 08:30 یارییەکە دەکرێت.

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی رایگەیاندووە لیمار ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات، گومانیش دەکرێت کۆستا بتوانێت لەو یارییە یاریی بکات، کە رۆژی شەممە بارسێلۆنای یەکەم میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەم دەکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close