یۆڤێنتۆس بێ 7 یاریزانی گرنگی ڕووبەڕووی کالیاری دەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یانەی یۆڤێنتۆس پێشەنگی یانەکانی سێریا ئەی ئیتاڵیا لەیارییەکی گرنگی بێ بەشداربوونی 7 یاریزانی سەرەکی ڕووبەڕووی یانەی کالیاری ببێتەوە.

لەم بارەیەوە ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤی ڕایگەیاند کە یانەکە لەو یارییە لە تواناکانی هەریەکە لە پاولو دیبالا و ماریۆ ماندزۆکیچ و ڕۆنالدۆ و ماتیا بیرین و دۆگلاش کۆستا و سامی خزێرە و سپینازۆلا بێ بەش دەبێت، ئەوەی خواروەش لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یۆڤییە بۆ ئەو یارییە.

گۆڵپارێز: تشزینی ، بانسیلیۆ، دیل فافیرۆ
بەرگریکاران: دیتیشلیۆ ، کلینی ، کاسیریس، ئالێکس ساندرۆ، بۆنۆچی، کانسیلۆ ، رۆگانی
ناوەڕاست: بیانیچ، ماتویدی، ئیمری چان، بینتاکۆر، کاستانۆس، نیکۆلۆسی کافیلیا
هێرشبردن: مۆین کین، بیرناردسکی، مافیدیفی

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close