3 یانەی گەورەی ئەوروپا داوای کۆتینیۆ دەکەن

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵە جیاجیاکان سەبارەت بە ڕۆیشتنی (فیلیپ کۆتینیۆ) لە یانەی بارسێلۆنا، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ناوی 3 یانەی ئاشکرا کردوە کە بایەخ بگواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەدەن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان خواستی گواستنەوەی کۆتینیۆی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ نێیماری هاوڕێی یاری بکات و بۆ وەرزی داهاتوو خەونی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بکەن بەڕاستی هەروەها بۆ ئەوەی ئاستی یانەکەیان بەرزبکەنەوە، لە هەمان کاتدا یانەی چێلسی لەندەنی لە ئەگەری ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی (ئیدین هازارد) بۆ ریال مەدرید چاودێری یاریزانەکە دەکات و بە شوێنگرەوەیەکی ڕاستەقینەی دیاری کردوە، هەر لە پرێمەرلیگیش یانەی مانچێستەر یۆنایتد بایەخ بەم بابەتە دەدات بەڵام چاوەڕێی ڕوونبوونەوەی هەڵوێستی یاریزانەکە و یانەکەی دەکەن سەبارەت بە بڕیاری ڕۆیشتن لە بارسێلۆنا کە تا ئێستا تەنها دەنگۆیە و میدیاکان باسی لێوە دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، کۆتینیۆ لەم وەرزەدا نەیتوانیوە متمانەی ڕاهێنەر و هاندەرانی بارسا وەربگرێت و ئاستێکی ناجێگیری پێشکەش کردوە، ئەمەش بەقسەی میدیاکان وای کردوە کە یاریزانەکە بێزار بێت و حەز بە ڕۆیشتن بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close