بۆیه‌كه‌مجار رامۆس و كریستیانۆ نهێنیی سه‌ركه‌وتنی زیدان له‌ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كه‌ن

بۆیه‌كه‌مجار سێرخیۆ رامۆس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دۆكیۆمێنتارییه‌كدا نهێنیی سه‌ركه‌وتنی زینه‌دین زیدان وه‌كو راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كه‌ن.

له‌میانی به‌شدرایكردنیان له‌ دۆكیۆمێنتارییه‌كی تۆڕی RMCی فڕه‌نسی، رامۆس و كریستیانۆ باسی هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی زیدان ده‌كه‌ن له‌ ریال مه‌درید، كه‌ زیزۆ سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ ساڵ نۆ نازناوی بۆ مێرێنگی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام كۆتایی وه‌رزی رابردوو ده‌تسیله‌كاركێشایه‌وه‌ و دوای نۆ مانگ جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌كه‌.

كریستیانۆ كه‌ هاوینی رابردوو ریال مه‌دریدی به‌جێهێشت، له‌باره‌ی زیدانه‌وه‌ ده‌ڵێت ‘پێموایه‌ زیدان زۆر به‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌كرد و له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ عاقڵانه‌ مامه‌له‌ی ده‌كرد، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ ئاسان نه‌بوو، چونكه‌ هه‌موو یاریزانه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا زۆرترین كات یاریی بكه‌ن، به‌ڵام زیدان كارێكی ژیرانه‌ی كرد، گرنگی به‌ هه‌مووان ده‌دا و هه‌مووانی له‌وه‌ دڵنیاكردبووه‌ له‌ یانه‌كه‌یان یاریزانی گرنگن’.

رامۆسیش له‌باره‌ی زیزۆوه‌ ده‌ڵێت ‘ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌م یاریزانیه‌تی كرد، له‌ كاتی راهێنه‌رایه‌تیش ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی یاریزانیه‌تی خۆی زۆر به‌ باشی كۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی ده‌كرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی زیدان به‌ده‌ستیهێنان هه‌روا به‌ رێكه‌وت نه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌ بواری راهێنه‌رایه‌تی نوێ بوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌یزانی چۆن كار ده‌كات’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close