پاپای ڤاتیکان: مێسی یاریزانێکی نایابە، بەڵام..

پاپای ڤاتیکان پێیوایە گوناهێکی گەورەیە بە لیۆنێل مێسی بگوترێت خودا و لەمبارەیەوە هۆشداریی دەدات.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەبارەی مێسییەوە رایدەگەیەنێت ‘مێسی یاریزانێکی نایابە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک دروست نییە بە خودا ناوزەد بکرێت، ئاساییە مێسی بە شتێکی پیرۆز وەسف بکرێت، بەڵام کوفرە ئەگەر لیۆ بە خودا ناو ببرێت، چونکە تەنیا خودا دەپەرسترێت’.

هەروەها پاپا دەڵێت ‘لەوە تێدەگەم لە خۆشەویستییان بۆ مێسی بە خودای ناو دەبەن، بەڵام من ئەمەم پێ کارێکی هەڵەیە و رەتیدەکەمەوە’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close