هەواڵی تازە لە بارودۆخی پێکانەکەی رۆناڵدۆ بڵاودەکرێتەوە

ماڵپەڕێکی ئیتالی هەواڵێکی گرنگی لەسەر بارودۆخی پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ و ئەگەرەکانی بەشداری کردنی لە یارییەکەی چوونی قۆناخی هەشت بەرانبەر ئەیاکس بڵاوکردوەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە چەند پشکنینێکی تازە بۆ ڕۆناڵدۆ ئەنجام بدرێت تا بزانرێت ڕەوشی پێکانەکەی بەکوێ گەیشتوە و ئەگەرەکانی بەشداری کردنی لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبێت، بەگوێرەی هەواڵەکە تا ئەوساتەش ئامادەبوونی رۆناڵدۆ بۆ یاری یکەم بەرانبەر ئەیاکس زۆر قورسە پشکنینەکانی ئەمڕۆش زیاتر بارودۆخەکە دیاری دەکات، لە کاتێکدا یاریزان دۆگلاش کۆستا لە پێکانەکەی چاکبوەتەوە و ئەگەری زۆری هەیە بتوانێت لە یاری سێریا ئەی بەرانبەر میلان بەشداری بکات.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ لە گێمی یەکەمی یاری هەڵبژاردەی پورتوگال بەرانبەر ئۆکرانیا تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت ، بە پێی پشکنینەکانی پێشووتریش تا دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close