ڤیدیۆ: ئیبراهیمۆڤیچ بە دوو گۆڵ بردنەوەی بۆ لۆس ئانجلۆس گالاکسی بەدەستهێنا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS بە دووانەیەک بردنەوەی بۆ لۆس ئانجلۆس گالاکسی بەدەستهێنا.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە یاریی بەرامبەر پۆرتلاند تیمبەرس دوو گۆڵی بە پێناڵتی کرد، هەر خۆیشی هەر دوو لێدانە سزایەکەی وەرگرت، کە پێناڵتی دووەمی بە شێوازی پانێنکا جێبەجێکرد و گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد.

لۆس ئانجلۆس گالاکسی لە بەشی رۆژئاوا بەم دوو گۆڵە ئیبرا بە ئەنجامی 2-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی 9 خاڵ، ئیبراش بووە خاوەنی سێیەم گۆڵ، کە لە سەرەتای یارییەکە خەریکبوو بە قاچە درێژەکەی گۆڵێکی یەکجار جوان تۆمار بکات، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close