زانایانی فیزیایی نهێنیی لێدانە راستەوخۆیەکانی مێسی ئاشکرا دەکەن

زانایانی فیزیایی لە زانکۆیەکانی ئیسپانیا نهێنی لێدانە راستەوخۆیەکانی لیۆنێل مێسی ئاشکرا دەکەن، کە رۆژ بە رۆژ لیۆ لە جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت و گەشە دەکات.
لەوەتەی دەستپێکی ساڵی 2018وە مێسی 12 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە، کە لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا هیچ یارنەیەک نەیتوانیوە ئەوەندە گۆڵە بە لێدانە راستەوخۆ بکات، ئەمەش میدیا و زانایانی شاگەشکە کردووە و ئێستا لێدانی راستەوخۆ بۆ مێسی وەکو لێدانی سزای لێهاتووە.
چەند زانا و پسپۆرێک لە بەشی فیزیایی لە زناکۆی بارسێلۆنا توێژینەوەیەکیان لەبارەی لێدانە راستەوخۆیەکانی مێسی کردووە و پێیانوایە لیۆ لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانە راستەوخۆیەکان پشت بە بیردۆزی ماگنۆسی فیزیایی دەبەستێت.بەپێی توێژینەوەی پسۆرانی فیزیایی زانکۆیەکەی بارسێلۆنا، مێسی لە کاتێ جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ هەوڵ دەدات تۆپەکە لەکاتی شووتکردن لە خولانەوە بەردەوام بێت، بەمەش خێرایی زیاتر دەبێت و لە هەر ساتێک ئەگەر هەیە ئاراستەی بگۆڕێت و بە یەک ئاراستەی راستدا ناڕوات، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بڕیاری گۆڵپارێز دەبێت.
بەگوێرەی پسپۆرە فیزیاییەکان، لیۆ لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ پێی لە بەشی خوارەوەی تۆپ دەدات بۆ ئەوەی شووتەکەی بە ئاراستەیەکی ئاشکرادا نەڕوات و بخوڵێتەوە و سەر لە گۆڵپارێز بشێوێنێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئاشکرایکردووە، گەشەکردنی لیۆ لە جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ پەیوەندی بە قاچی راستی مێسییەوە هەیە، گەرچی لیۆ بە قاچی چەپ لێدانە راستەوخۆیەکان جێبەجێ دەکات، بەڵام پێشتر لیۆ قاچی راستی جێگیر دەکرد و بەهیچ شێوەیەک نەیدەجوڵاند، ئێستا لیۆ قاچی راستی نەرم دەکات و تەنانەت جوڵەی جەستەشی گۆڕاوە و ئێستا زیاتر نەرم و نیانترە.
مێسی پێشتر رایگەیاندبوو بەردەوام راهێنان لەسەر لێدانە راستەوخۆیەکان دەکات و هەوڵ دەدات بتوانێت زۆر بە رۆژ لەم لایەنەوە زیاتر گەشە بکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close