بەسەرهاتی یاریزانێکی میسری لە عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕۆژنامە عیراقییەکان بەرسەرهاتێکی سەیری یاریزانێکی میسری ئاشکراکرا کە وەک یاریزانێکی پیشەگەر ڕووی لە عێراق کردوە بۆ ئەوەی لە خولی نایاب یاری بکات.

بەگوێرەی میدیا عیراقییەکان (هانی ئەلعەجیزی) یاریزانی میسری بە بۆچوونی خۆی هاتوەتە عێراق گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی پلە نایاب واژۆ کردوە، کەچی دوای یەکەمین یاری لەگەڵ یانەی (مزاحمەیە) یاریزانێکی هاوڕێی لە یانەکە پێی دەڵێت یانەکەمان پلە نایاب نییە و پلە یەکیش نییە بەڵکو پلە دووە ئەوکات یاریزانەکەش تووشی شۆک دەبێت و تووشی سەرسوڕمان دەبێت، ئێستاش نازانێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت یان بۆ وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە !

ئەو ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرایەکی زۆری نایەوە بە تایبەتی لە عێراق و میسر کە ڕووداوەکەیان بەلاوە سەیر بوو، هەروەها گەمژەیی یاریزانەکەش زیاتر لە نیشانەی پرسیارێکی لای خەڵک دروست کردوە، کە یاریزانێک لە سەردەمی ئەو پێشکەوتنەی تەکنەلۆجیاو ئەنتەرنێت بەم شێوەیە فێڵی لێبکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close