بارسێلۆنا دەیەوێت ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرید بباتە ریزەکانی

بارسێلۆنای ئیسپانی لە هەوڵدان دایە ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرد بگوازێتەوە ریزەکانی و بۆ ئەم مەبەستە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت خوان ماتای ئەستێرەی فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازنەوە یانەکەیان، کە پێشتر ماتا لە ساڵانی 2003 تاکو 2007 لە ریزەکانی تیپی لاوانی ریال مەدرید یاریی کردووە.
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ماتا دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکات، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا تاکو ئێستا لە گفتوگۆکاندا ئامادەن تەنیا بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەست لەگەڵ ماتا واژۆ بکەن.
ماتای یاریزانی پێشووی ڤاڵێنسیای ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لەوەی مانچێستەر یونایتد بەجێبهێڵێت، بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیانوایە دەتوانن بە پارەیەکی کم ماتا ببەنە ریزەکانیان و سوودێکی زۆری لێ ببینن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close