دی لیخت لەسەر بایەخی بارسێلۆنا و یانەگەورەکانی ئەوروپا قسەی خۆی کرد

لەو ساتەدا (ماتیاس دی لیخت)ی بەرگریکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی بووەتە جێی بایەخی گەورە یانەکانی ئەوروپا، بەڵام وێرای ئەوەش ئەستێرە لاوە هۆڵەندییەکە بەپێی تازەترین لێدوانی، تەنها بیر لە یانەی ئەیاکس دەکاتەوە.

دی لیخت لە تازەترین لێدوانیدا، بە رۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی گوت ” چارەنووسم بەدەستی خۆم و رایۆلای بریکارەکەمە، من باش دەزانم کە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بایەخم پێ دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستم لەگەڵ بکەن کە یۆڤێنتۆس یەکێکە لەو یانانە، بەڵام لەو ساتەدا من تەنها بیر لە یانەی ئەیاکس دەکەمەوە” هەروەها گوتیشی کە ئەو بە پەرۆشە بۆ یاری نێوان ئەیاکس و یۆڤێنتۆس لە میانەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا”.

دی لیخت کە تەمەنی 21 ساڵە نازناوی کوڕی ئاڵتوونی وەک باشترین یاریزانی لاوی هۆڵەندای دەستبەرکرد و ئێستاش لە یانەکانی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس و ریال مەدرید و چەندین یانەی گەورەی دیکەی ئەوروپا چاودێری دەکرێت و بایەخی پێ دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close