گفتوگۆیە فەرمییەکانی ئینتەرمیلان بۆ کڕینی دوو ئەستێرەی بارسێلۆنا دەستپێکرد

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی بەنیازە لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا ڕیزەکانی بە دوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا تۆکمە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەستپێکردوە.

رۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ئینتەر بە شێوەیەکی فەرمی داوای ئارتۆرۆ ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچی لە یانەی بارسێلۆنا کردوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆسیلیۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەر لە ماوەی ڕابردوو سەردانی بارسێلۆنای کردوە و لەگەڵ ئاریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا قسەی کردوە، بە تایبەتی کاتی یاری گەڕانەوەی یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی بەرانبەر لیۆنی فەرەنسی کە تێیدا بەڕێوەبەری ئینتەر لە یاریگا ئامادەبووە.

جێی ئاماژەیە یانەی ئینتەرمیلان بۆ وەرزی داهاتوو هەوڵی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی کۆمەڵێک گرێبەستی باش ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری یۆڤێنتۆس و یانە بەهێزەکانی دیکە بکات، دوای ئەنجامە ناجێگریەکانی ئەم وەرزە لە سێریا ئەی وهەروەها لە یۆرۆپا لیگش بە فەرمی مالئاوایی کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close