گریزمان بۆمبەکەی تەقاندەوە و بە مەرجەکانی بارسێلۆنا ڕازی بوو

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هەواڵێکی وەک بۆمبی لەسەر ئەنتوان گریزمانی یاریزانی فەرنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید تەقاندەوە و ئاشکرای کرد کە گریزۆ بەهەموو مەرجەکانی بارسێلۆنا ڕازیبووە و بەم زووانە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەبەرگی رۆژنامەکەی لەژێر ناونیشانی (بۆمبەکەی گریزمان) بڵاویکردوەتەوە کە گریزمان بۆ ئاسانکردنی ڕۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا لەسەر مەرجەکانی یانە کەتەلۆنییەکە ڕازی بووە، بە تایبەتی مەرجە داراییەکان، بەپێی هەواڵەکە گریزۆ ڕازی بووە مووچەی ساڵانەی لە 23 ملیۆن یۆرۆ بۆ 16 ملیۆن دابەزێنێت تا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوەکان بەدەستبهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی مووچەکەی دەکاتە قوربانی، بەگوێرەی هەواڵەکەش گریزمان ماوەی ڕابردوو لە ڕێگەی بریکارەکەی داوای لێبوردنی لە بارسا کردبوو بەوەی هاوینی پارساڵ بەڵێنەکەی نەکەیاندە سەر و پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکرد، لەو ساتەش تیچوونی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی گریزمان لەگەڵ بارسا 120 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئاشکرایە کە گریزمان پارساڵ بەنیازبوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی سزاکانی سەر یانە مەدریدییەکە بەوەی کە نابێت گرێبەستی تازە واژۆ بکەن، یاریزانە فەرنسییەکە ، بڕیاری دا لە یانەکەی بمێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close