وێستگەی داهاتووی خۆزێ مۆرینیۆ ئاشکرا کرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئینگلیزی وێستگەی ئەمجارەی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پێشووی شەیتانە سوورەکان لە پرێمەرلیگ نابێت بەڵکو لە خولێکی دیکەی 5 خولە گەورەکەی ئەوروپا دەبێت.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بلاویکردوەتەوە کە مۆرینیۆ دەیەوێت جارێکی دیکە بۆ کاری ڕاهێنان بگەڕێتەوە، بۆ ئەم جارەش پلانی ئەوەی داڕشتوە بچێتە خولێکی جیاواز کە ئەویش خولی فەرنسییە، بەپێی هەواڵەکە مۆرینیۆ دەوێت پۆستی ڕاهێنەرایەتی یەکێک لە نێوان هەردوو یانەی لیۆن و یانەی مۆناکۆ وەربگرێت، بەمەش مۆرینیۆ هەوڵ دەدات لە فەرنساش نازناو بباتەوە دوای ئەویە لە ئینگلتەڕا و ئیسپانیا و پورتوگال و ئیتالیا نازناوی هێناوەتەوە و ئەمجارە حەزی لە تاقیکردنەوەیەکی تازەیە.

لەکۆتایی هەواڵەکەی میرۆر هاتوە کە مۆرینیۆ گەر ڕووبکاتە خولی فەرنسی ئەوا ئەرکی زۆر ئاسان نابێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە بتوانێت ڕکابەری پاریس سان جێرمان بکات، کە چەندین وەرزە لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان باڵادەستی خۆی سەپاندیە و ڕکابەرێکی سەرسەختی نییە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close