هازارد بەلێدوانێک هەودارانی ریال مەدرید شۆک دەکات

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندی کردنی زێدان بە (ئیدین هازارد) و ڕێکەوتنیان لەسەر پەیوەندی کردنی بە ریال مەدرید لەم هاوینەدا، یاریزانە بەلجیکییەکە لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان هەموو ئەم هەواڵانەی ڕەتکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس) بڵاویکردوەتەوە کە هازارد بەر لە یارییەکەی بەلجیکا بەرانبەر قوبرس بە ڕۆژنامەنووسانی گوتوە کە ئەو هەواڵانە هیچ ڕاست نین و ئەو لە ئێستادا تەنها بیر لە یارییەکانی بەلجیکا دەکاتەوە، ئەوە پێچەوانەی هەواڵی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکانە کە ئاماژەیان کردوە کە چێلسی بەهۆی خواستی هازارد ناچار دەبێت یاریزانە بەلجیکییەکە بە بری 112 ملیۆن یۆرۆ بە ریال مەدرید بفرۆشێت.

ئاشکرایە کە هازارد تەنها وەرزێکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێلسی ماوە بەمەش گەر گریبەستەکەی لەگەڵ بلووز تازە نەکاتەوە ئەوا دەتوانێت دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی بە خۆڕایی بۆ هەر یانەیەک بڕۆات کە بیەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close