مباپی تەختی پادشایەتی ڕیال مەدرید وەردەگرێت

دەنگۆی ڕۆیشتنی کیلیان مباپی بۆ ریال مەدرید لەم هاوینەدا هەواڵێکی گەرمی میدیا وەرزشییەکانی هەموو جیهانە، ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی لە تازەترین هەواڵیدا ئاماژەی کردوە کە مباپی دەچێتە مەدرید و تەختی پادشایەتی مێرەنگی وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی(لیکیپ)ی فەرنسی بڵاویکردوەتەوە، کە مباپی هەر کاتێک پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەنێو یاریزانان و مووچەکەی دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە ئەوەش لە مووچەی گاریس بەیل بەرزترە کە 14 ملیۆن یۆرۆیە و مووچەی ڕامۆس کە 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و دوای ئەوانیش مووچەی بنزیمە و مۆدڕیچ دێت کە هەریەکەیان 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرن، بەم شیوەیەش مباپی کە ئیستا مووچەی ساڵانەی لە پاریس لەو پارەیە کەمترە دەبێتە بادشای تازەی مەدرید و داهاتووی یانەکە.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پاریس سان جێرمان تا ئێستا کێشەکانی لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە یاساکانی پارەی خاوێن چارەسەر نەکردوە بۆیە پێویستی بە داهاتێکی باش دەبێت تاکو ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بۆیە ئەگەری فرۆشنی مباپی یەکێک لە ڕێگەچارەکان دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close