رامۆس خه‌ریكه‌ به‌ لێدانی سزا ریكۆردێك له‌ مێژووی تۆپی پێ تۆمار بكات

سێرجیۆ رامۆس كاپتن و به‌رگریكاری ئیسپانیا له‌ یاریی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020 له‌ دژی نه‌رویج ئاستێكی نایابی پیشكه‌ش كرد، رامۆس به‌ لێدانی سزا گۆڵی بردنه‌و و سه‌ركه‌وتنی له‌ یارییه‌كدا تۆمار كرد، نزیكه‌ له‌وه‌ی ریكۆردێكی مێژووی بۆخۆی بنووسێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی، رامۆسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ لێدانه‌ سزاكه‌ی به‌شێوه‌ی پانینكا جێبه‌جێكرد، كه‌ ئه‌مه‌ 5 لێدانی پێناڵتییه‌ له‌م وه‌رزه‌یدا به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌ هه‌شته‌م گۆڵیشی بوو له‌مه‌ وه‌رزه‌ی تۆماری بكات، رامۆس به‌درێژای ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 18 گۆڵی كردووه‌، كه‌ نزیكه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ی باسارێلا بشكێنێت.

باسارێلای به‌رگریكاری ئارجێنتینای له‌ته‌مه‌نی یاریی كردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌ك به‌رگریكار به‌ 22 گۆڵ خاوه‌ن زۆرترین گۆڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماری كردبێت، بۆیه‌ رامۆس نزیكه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ بشكێنێت و ریكۆرده‌كه‌ به‌ناوی خۆی بكات.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close