بەوێنە ..سەلاح لەسەر باوەش کردنەوەی بۆ چەند کچێک لە دوبەی هەرا دەنێتەوە

لەکاتێکدا محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول لە کێشەی گۆڵنەکردن ڕزگاری نەبووە، ئەمجارە کێشەیەکی دیکە بۆ دروست بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر گەورە بووەتەوە.

کێشەی ئەو جارەی سەلاح لەو کاتە سەر هەڵدەدات کاتێک یاریزانەکە بۆ پشوو بەسەربردن دەچێتە دوبەی لەوێ کاتێک لە کۆگایەکی وەرزشی خەریکی هەڵمەتێکی ڕیکلام کردنە ، چەندین کچ کە هەندێکیان ناسراون و جلی نیمچە ڕوتیان پۆشیوە، وێنەی تایبەت لەگەڵ سەلاح دەگرن، ئەویش ڕێگا لە باوەشکردنی هەندێکیان ناگرێت و وێنەکان دواتر لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی یاریزانە میسرییەکە ڕووبەڕووی شاڵاوێکی ڕەخنە دەبێتەوە، بە تایبەتی لە لایەن هەندێک خەڵکی عەرەب و بەشێک لە هەوادارانی لیڤەرپوول کە وێنەکانیان بەلاوە سەیر دەبێت.

لەکاتێکدا یەکێک لە ماڵپەڕە عەرەبیەکان بە ناونیشانی دیار نووسیویەتی ” محەمەد سەلاح گرێبەستەکەی لەگەڵ خوڕەوشتی بەرز هەڵوەشاندەوە !”..

ئەوانەی خوارەوە هەندێک لە وێنەکانی سەلاحن لە دوبەی..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close