زێدان پلانێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هەڵوەشاندەوە

لەگەڵ گەڕانەوەی زێنەدین زێدان بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ریال مەدرید زۆر لە کێشەکانی نێو ماڵەکەی مەدرید بەرەو چارەسەر دەچن، هەورەها بەپێی میدیاکان زیزۆ هەرەسی بە پلانێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێناوە.

بەپێی ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی گەڕانەوەی زیزۆ بەرنامەکەی ڕۆنالدۆی بۆ گواستنەوەی مارسیلۆ بۆ یۆڤێنتۆسی پەک خست، بەپێی هەواڵەکە یۆڤێنتۆس دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێشووتری نێوان ڕۆناڵدۆ و ماڕسیلۆ سەرەدەمی سۆلاری لەگەڵ کارگێڕی یۆڤی ڕێکەوتبوون کە یاریزانەکە بۆ ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە ئیتالیەکە بکات، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی زێدان ماڕسیلۆ لە یۆڤی ڕاگەیاندوە کە جارێکی دیکە بیر لە بڕیارەکەی دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی زێدان گەڕاوەتەوەو گرێبەستەکەشی تا 2022 بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەیە لەسەردەمی سۆلاری ماڕسیلۆ شوێنەکەی بۆ سێرجیۆ ڕیگیلۆن یاریزانی لاو لەدەست دابوو، بەڵام لەگەڵ یاری یەکەمی زێدان دوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید مارسیلۆ جارێکی دیکە لە پێکهاتەی سەرەکی یاری کردەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close