بارسێلۆنا بەمەرجێک ڕێگری لە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ ناکات

بەهۆی دابەزینی ئاستی بە شیوەیەکی بەرچاو لە یارییەکانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، بڕیارە یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینەدا دەرگای رۆیشتن بۆ فیلیپ کۆتینیۆی ئەستێرەی بەڕازیلی بکاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (سکای) یانەی بارسێلۆنا گەیشتوەتە ئەو بڕوایە کە دەستبەرداری کۆتینیۆ ببێت دوای ئەوەی یاریزانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت و ئاستی پێویست پێشکەش بکات، بەڵام لێرەدا بارسا نایەوێت یاریزانە بەڕازیلییەکە بە پارەیەکی کەم بفرۆشێت بۆیە مەرجی بارسا ئەوەیە کە ئەو یانەیەی کۆتینیۆی دەوێت ئامادە بێت بەلانی کەم 90 ملیۆن پاوەن بۆ ئەو کارە سەرف بکات، لێرەدا تا ئەو ساتە هیچ دەنگۆیەکی گرێبەستێکی چاوەڕوانکراو لە ئارادا نییە، بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان باسی بایەخ پێدانی هەردوو یانەی چێلسی و مانچێستەر یۆنایتد دەکەن.

کۆتینیۆ لەگەڵ بارسیلۆنا لە 41 یاریدا تەنها بەشداری لە 9 گۆڵ کردوە، هەروەها متمانەی خۆی لا ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر لەدەستداوە و لە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close