زێدان قسەی لەگەڵ هازارد کرد

هاتنی ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی بلووز چێلسی بووەتە بابەتی گەرمی ڕۆژنامە جیهانییەکان، ڕۆژنامەییەکی بەریتانیش ئاماژەی کردوە کە زێدانی ڕاهێنەری ریال مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ هازارد کردوە و هەردوولا ڕێکەوتوون.

بەپێی ڕۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانی زێدان قسەی لەگەڵ هازارد کردوە و ڕازی کردوە کە بۆ ساڵی داهاتوو درێسی ریال مەدرید بپۆشێت و چێلسی بەجێ بهێڵێت، بەگوێرەی هەواڵەکە زیزۆ بەڵێنی بەهازارد داوە کەبیکاتە خاوەن بەرترین مووچە لە نێو یاریزانانی مێرەنگی بۆیە بڕیارە بۆ 5 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکرێت و بۆ ئەمەش ریال مەدرید نزیکەی 100 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی وەک بودجەی تایبەت بۆ کڕینی هازارد تەرخان کردوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە کە گەڕانەوەی زێدان بۆ ریال مەدرید هۆکاری سەرەکی هاتنی یاریزانە بەلجیکییە دەبێت بۆ ریال مەدرید لەبەر ئەوەی ئەو یەکێکە لە سەرسامەکان بە زێدان وەک یاریزان و ڕاهێنەریش، بۆیە چێلسی لە ترسی ڕۆیشتنی هازارد لە دوای وەرزی داهاتوو بەخۆڕایی بۆ ریال مەدرید هەوڵ دەدات ڕێکەوتن لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام بدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close