هازارد محەمەد سەلاحی لەخۆی پێ باشترە

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا(ئیدین هازارد)ی ئەستێرەی بەلجیکی یانەی چێلسی لەندەنی ستایشێکی بێ وێنەی محەمەد سەلاحی ئەستیرەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی میسری کرد.

لەم بارەیەوە، هازارد بە ڕۆژنامەی (ئێکس پرێس)ی ئینگلیزی ڕاگەیاند و گوتی ” ئەو هەوڵ دەدات شتی زیاتر لە محەمەد سەلاح فێر ببێت و هەمشە دەیەوێت ئاستی خۆی بەگەیەنێتە ئاستی محەمەد سەلاح،لە پرێمەرلیگدا سەلاح یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێیانی من، ئەو دوو ساڵە کاری باوەڕپێنەکراوی بۆ یانەکەی ئەنجامداوە”.

هازارد لە درێژەی قسەکانی باسی لۆکا مۆدڕیچی ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی کرد و گوتی زۆر سەرسامم بەئاستی ئەو یاریزانە هەرچەندە ئەو زیاتر لە من لەهێلی ناوەڕاست یاریدەکات، هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسیشم خۆش دەوێت”.

جێی ئاماژەیە، هازارد چاوی لە رۆیشتنە بۆ ریال مەدریدی ئیسپانی و یاریزانەکە لە دوایین لێدوانەکانیدا چەند جارێک ئاماژەی کردەوە، کە خەون بە پۆشینی درێسی مێرەنگی دەبینێت و لەو ساتەش چاوەڕێ دەکرێت لەم هاوینە هازارد خەونەکەی بهێنێتە دی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close