ڕۆژنامەی ماڕکا گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی زێدان ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی ریال مەدرید لە هەفتەیەکدا سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی لەکیسدا هەوادارانی ریال مەدرید چاوەڕێی میرکاتۆی هاوینەی زێدان دەکەن، ڕۆژنامەی (ماڕکا) مەدریدیش گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانی زیزۆی ئاشکراکردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) سەبارەت بە میرکاتۆی ئەم هاوینەی زێدان ئاماژەی کردوە کە بەرپرسانی ریال مەدرید لەگەڵ زێدان پلانێکی گەورەیان داڕشتوە و چەندین ئەستێرە وەک پلانی A و B دیاری کراون، زێدان دەیەوێت لەم هاوینە پێنج گرێبەستی گرنگ بەلانی کەم ئەنجام بدات، ئەوانیش دوو یاریزان بۆ هێڵی بەرگری و دوو یاریزانی ناوەڕساتکار و هێرشبەرێکی گەورەش لە پلانەکانیدا هەیە.

بۆ هێڵی بەرگری و بۆ پێگەی دڵی بەرگری زێدان دی لیختی لە ئەیاکس لەگەڵ هەریەکە لە کۆلیبالی لە ناپۆلی و سکرینیار لە ئینتەرمیلان دیاری کردوە، لەکاتێکدا بۆ بەرگریکاری چەپ ئالۆنسۆ لە چێلسی و گایا لە ڤالەنسیا و گریمالدۆ لە بنفیکای پورتوگالی پاڵێوراون، بۆ هیڵی ناوەڕاست زیزۆ هازاردی لە چێلسی و ئەلکانتارا لە بایەڕن و بیانتیک لە یۆڤێنتۆس و پۆگبای لە مانچێستەر یۆنایتد هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی دوو یاریزانیان بکڕێت، لە هێرشبردنیش هاری کەین و نێیمار و مباپی ئامانجی سەرەکی زێدانن، بە پێی رۆژنامەکەش بۆ ئەم کڕینی هێرشبەرێکی گەورە زێدان گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر سەرف بکات تا هێرشبەرێکی گەورەی بۆ ریال مەدرید پێ بگوازێتەوە.

ئاشکرایە زێدان دوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید گرێبەستێکی تازەی بۆ 3 وەرزی دیکە لەگەڵ مێرەنگی واژۆ کردوە و یەکێک لە مەرجەکانیشی ئەوەیە لە میرکاتۆی ئەم هاوینە خۆی یاریزانان هەڵبژێرێت و هەر خۆشی ئەوەی بەدڵی نەبێت لە ریال مەدریدی دوور بخاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close