نامەیەکی نهێنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا کرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئەنتوان گریزمان هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەر لە مالئاوایی کردنی یانەکەی نامەیەکی بە نهێنی لە ڕێگەی نوێنەرانی بۆ یانەی بارسێلۆنا ناردبوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە گریزمان لەو نامەیەی داوای لێبوردنی کردبوو لەسەر ئەوەی کە پار ساڵ بەڵێنەکەی بەجێ نەگەیاند و پەیوەندی بە بارسا نەکرد، هەروەها دەڵێت کە زۆر دڵخۆش دەبم گەر چانسێکی دیکەم پێ بدرێت بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا درێسی یانەی بارسێلۆنا بپۆشم، گریزۆ لە درێژی نامەکەی ئاماژەی کردوە کە ئەوکات نەهات بۆ بارسا لەبەر ئەوەی لەلایەن کارگێڕی و یاریزانانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەوە، بۆیە نەیتوانی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە پێی وایە شێوازی بەرگریکردن و فەرامۆش کردنی هێڵی هێرشبردن و بەدەست نەهێنانی نازناوەکان هۆکاری ئەوەیە کە گریزمان لە یانەکەی بێزار بێت و جارێکی دیکە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە گریزمان پارساڵ زۆر نزیک بوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، بەڵام لە دوا ساتەکان پەشیمان بووەوە و گرێبەستێکی تازەی تا ساڵی 2023 لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید واژۆ کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close