بە ڤیدیۆ : 55 هەزار هاندەری بیتیس چەپڵە بۆ مێسی لێدەدن

لە یارییەکەی دوێنێ شەوی یانەی بارسێلۆنا بەرانبەر یانەی ریال بیتیس جارێکی دیکە مێسی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و لەم یارییەش بە تۆمار کردنی هاتریک هاندەرانی یانەی بیتیسی سەرسامکرد.

وەک لەم دوو گرتە ڤیدیۆییەدا دیارە کاردانەوەی هاندەرانی ریال بیتیس لەسەر گۆڵی چوارەمی مێسی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو، ئەوکات کە مێسی گۆڵە نایابەکەی لە یانەی خاوەن جەماوەر و یاریگا تۆمار دەکات، هەموو ئامادەبووان کە ژمارەیان 55 هەزار هاندەر دەبن بەو گۆڵەی مێسی تووشی سەڕسوڕمان دەبن و هەڵدەستنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدەن و هاوار دەکەن مێسی – مێسی- مێسی ئەفسانە ئارجەنتییەکەش سڵاویان لێ دەکاتەوە و ڕێزی خۆی بۆیان دەردەبڕێت ، ئەو دیمەنەش بابەتێکی گەرمی ڕۆژنامە جیهانییەکان و سۆسیال میدیا بوو.

دوو گرتەی ڤیدیۆیی گۆڵەکەی مێسی و کاردانەوەی هاندەران :

https://www.youtube.com/watch?v=lfKTh06WRIs

 

https://www.youtube.com/watch?v=G4cMvhdhMto

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close