سێریا ئەیڤیدیۆی گۆڵه‌كانهه‌واڵه‌كان

یاریی نەکردنی کریستیانۆ بەرامبەر جێنەوا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ یۆڤێنتۆس لە گەری ٢٨سێریا ئەی رووبەرووی جێنەوا دەبێتەوە و بانگێشت نەکردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ ئەم یارییە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

دوێنێ شەممە، ماسیملیانۆ ئەلێگری ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی راگەیاندا بۆ یاریی جێنەوە و ناوی کریستیانۆی تیا نەبوو، ئەمەش کاردانوەی زۆری لای هاندەرانی یۆڤێنتۆس درووست کرد، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو هاندەرانی جێنەواش داوایان دەکرد کە کریستیانۆ بۆ ئەم یاریی بکات و دەیانویست بینەری یاریی کریستیانۆ بن بەرامبەر یانەیکایان.

یۆێنتۆس، لەم وەرزە پلەی یەکەمی ریزبەندی سێریا ئەی گرتووە و بەجیاوزێکی زۆر، لە پێش نزیک ترین رکابەری دێت کە ناپۆلییە و جیاوازییەکەیان 19خاڵە، بەگوتەی ئەلێگریش بۆیە پشووی بە کریستیانۆ و دەیەوێت پشوو وەرگرێت دوای یاریی ئاتڵێتیکۆ و نایەوێت بارگرانی تەواوی یانەکە بکەوێتە ئەستۆی دۆن.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close