ڕیال مەدرید لە پێناو هاتنی هازارد ئەستێرەیەکی بە چێلسی دەدات

لەگەڵ گەڕانەوەی زێنەدین زێدان بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ریال مەدرید هاتنی (ئیدین هازارد)ی بەلجیکی یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەو ڕاهێنەرە، بە پێی تازەترین هەواڵیش یانەی شاهانە ئامادەیی دەبڕیوە ئەستێرەیەکی لە پێناو ئەویاریزانە بە (بلووز) بدات.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان خواڤیارە ئاڵوگۆڕییەک لەگەڵ چێلسی بکرێت و گاریس بەیل بە یانە لەندەنییەکە بدرێت و لەبەرانبەردا ئەوان هازارد بەدەست بهێنن، بەپێی هەواڵەکە شوێنی بەیل لە ریال مەدرید زامن نییە، لەبەر ئەوەی زێدان لە ئێستادا جگە لە هازارد هەوڵی کڕینی ڕەحیم ستێرلینگیش دەدات.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە گەورەترین تەگەرە لەبەردەم ئەو ڕێکەوتنە مووچە بەرزەکەی گاریس بەیلە جگە لەوەش بەم دواییە بەیل ئاماژەی داوە کە نایەوێت مێرەنگی بەجێبهێڵێت، جگە لە چێلسیش یاریزانە وێلزییەکە ئامانجێکی پێشووتری شەیتانە سوورەکان بووە، ئەمەش دەریدەخات کە ئەگەر بەیل لە ریال مەدرید بڕوات، ئەوا وێستگەی داهاتووی ڕەنگە هەر لە پرێمەلیگ بێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close