لیگ 1

ڕاهێنەری پاریس گاڵتە بە ئەفسانەکانی یانەکەی دەکات

دوای بەدوای ماڵئاوایی کردنی یانەکە لە چامپیۆنزلیگدا، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکە بە خراپترین ساتەکانی لەگەڵ یانەکەی پایتەخت تێپەڕ دەبێت و لەدوایین لێدوانیشیدا وەڵامی ڕەخنەو توانجەکانی چەند ئەفسانەیەکی یانەکەی دایەوە.

تۆخێل لەم بارەیەوە، سەبارەت بەو ڕەخانانەی چەند ئەستیرەیەی پێشووی یانەکە
دوای ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ ئاڕاستەیان کردوە دەڵێت” ئەو یاریزانانەی ئەو هەموو توانجەیان ئاڕستەی من و یانەکە کردووە تا ئێستا نەیانتونیوە چامپیۆنزلیگ ببەنەوە، ئەگەر ئەوان نازناوەکەیان بردوە با بێن لای من تا پلانێک دابنێین بەیەکەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەنجامی باش دەستەبەر بکەین”.

سەبارەت بە تووڕەبوونی هاندەران تۆخێل گوتی نابێت هاندەران پشت لە یانەکە بکەن و ئەمڕۆ بەرانبەر مارسیلیا یارییەکی گرنمان هەیە، پێویستمان بە هاندەران هەیە دەبێت ئامادە بن، من لێیان تێدەگەم ئەوان خەمبارن بەڵام ئێمە شایستەی ئەوە نەبووین، بۆیە دەبێت هەمیشە پشتگیری یانەکەیان بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close