تۆتنهام بەفرۆشتنی ئەستێرەیەکی گرنگی بەریال مەدرید ڕازی دەبێت

وا دیارە ریال مەدرید بەر لەوەی وادەی گواستنەوەی هاوینە دەستپێبکات، گرێبەستەکانی خۆی دیاری دەکات، بەگوێرەی ماڵپەڕێکی مەدریدی یانەی تۆنتنهام سەبارەت بە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکە وەڵامێکی دڵخۆشکەریان بە یانەی شاهانە داوە.

بەپێی ماڵپەڕی (بێرنابیۆ)ی مەدریدی یانەی تۆتنهام ڕازی بوون بەوەی لەم هاوینە (ئاریسکن) ئەستێرەی هیڵی ناوڕاستی یانەکە بە ریال مەدرید بفرۆشن، بەلام ماڵپەڕەکە باسی بەهای گرێبەستەکەی نەکردوە، ئاریکسن و هاری کەین هەردووکیان دوو ئامانجی ڕیال مەدریدن بەڵام سەرۆکی تۆتنهام چەند جار فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانەی و دەستبەرداربوون لە ڕاهێنەری یانەکەی بۆ بەرژەوەندی ریال مەدرید ڕەتکردوەتەوە.

ئاشکرایە کە زێدان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید بڕیارە کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە بۆ مێرەنگی ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی یانەکە جارێکی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێگای سەرکەوتن و بردنەوەی نازناوەکان.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close